ژمارەیەك لەكرێكارو فەرمانبەری شارەوانی شنۆ 6 مانگە موچەیان وەرنەگرتووە

K24 - هه‌ولێر:

ژمارەیەك لە كرێكارانی شارەوانی شاری شنۆی رۆژھەڵات زیاتر لە 6 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە،و سەرۆكایەتی شارەوانی ئەو شارەش تاكوو ئێستا وەڵامی نەداونەتەوە.

سەرچاوەیەك لە شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستان بەكوردستان 24-ی گوت كە ماوەی 6 مانگە ژمارەیەك لە كرێكارو فەرمانبەرانی شارەوانی شاری شنۆ مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكردووە كە شۆرای شارو سەرۆكایەتی شارەوانی شنۆ تاكوو ئێستا وەڵامی نارەزاییەكانی نەداوەتەوە،و تەنیا بەزارەكی پێیان راگەیاندراوە كە ئێستا شارەوانی بودجەی پێویستی نییە.

لە یەك ساڵی رابردوودا مووچەی كرێكارو فەرمانبەری چەندین دەزگاو كۆمپانیای رۆژھەڵاتی كوردستان دواكەوتووە،و نارەزاییەكانیش ئەنجامی نەبووە.