ده‌سه‌ڵاتى شوراكانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه‌مده‌كرێته‌وه‌

لە ھەمواركردنی یاسای شوراو شارەوانییەكاندا دەسەڵاتی ئەنجومەنی شورای شارەكان كەمدەكرێتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

دەسەڵاتی ئەنجومەنی شۆراكان لە رۆژھەڵاتی كوردستان كەم دەكرێتەوە.

نوێنەری خەڵكی بۆكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: لە ھەمواركردنی یاسای شوراو شارەوانییەكاندا دەسەڵاتی ئەنجومەنی شورای شارەكان كەمدەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە قەسیم عوسمانی نوێنەری خەڵكی بۆكان لە پەرلەمانی ئێران بە ھەواڵدەری پەرلەمانی ئێرانی گوتووە، ئەولەویەت لە ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی شوراكان بۆ ئەوەیە كە دەسەڵاتیان لەدانانی سەرۆك شارەوانییەكان كەمتر بكرێت، كەسی شیاویش وەكوو ئەندامی ئەنجومەنی شورا دیاری بكرێن.

عوسمانی ئاشكراشیكردووەكە گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكرێت كە چیتر ئەنجومەنی شورای شارەكان سەرۆك شارەوانییەكان دیاری نەكەن. لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان ھەر شارە و ئەنجومەنێكی شورای ھەیە، كە راستەوخۆ لەلایەن خەڵك دیاری دەكرێن.