دیداری ھزری نەتەوەیی لە رواندز دەستیپێكرد
K24 – رواندز
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و رۆشنبیر و نووسەران، دیداری ھزری نەتەوەیی لە رواندز دەستیپێكرد.
دیدارەكە بە وتاری كرمانج عزەت قایقمامی سۆران دەستیپێكرد تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لەم بارودۆخەی ھەرێمی كوردستان ئەم جۆرە دیدارانە گرنگن، بۆ ئەوەی ھەستی نەتەوەیی لای ھاووڵاتیان و لاوانی كورد بەتایبەتی بەھێزتر بكرێت و گوتی: "ئەمڕۆ بۆ ئەوە لێرە كۆبووینەوە تا بتوانین بە جورئەتەوە خاڵ بخەینەسەر پیت و ئاواتەكانی سەدان ساڵەی نەتەوەكەمان".
گوتیشی: "بەداخەوە حزبایەتی ناتەندروست لە كوردستان ھەموو شتێكی دابەشكرد لە جوانییەكانی كۆن و نوێماندا، ھەموومان بەرپرسین لێی، بەڵام پێمان وانەبێت تروسكایەك بۆ راستكردنەوەی نەماوە".