جێگرى پارێزگارى نەینەوا: دژی به‌شداری حه‌شدی شه‌عبین له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ

"ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه‌ رزگاریكردوون راده‌ستی عێراق ناكرێنه‌وه‌"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/cee68669-59d6-4edf-ab52-21d8f32bfac1/Abdulqadir%20Shingali.ism/manifest

K24 - ھەولێر

عه‌بدولقادر شنگالى جێگرى پارێزگارى نەینەوا له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، رایگه‌یاند: "خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ ناده‌ن حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا بكات".

 جێگرى پارێزگارى نەینەوا گوتیشی: "ئه‌وان پێشوازی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و یاخود هه‌ر هێزێكی دیكه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خت به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵدا ده‌كه‌ن".

هه‌روه‌ها عه‌بدولقادر شنگالى راشیگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌ خوێنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ رزگارکراون، ناوچه‌ی كوردستانین و هه‌رگیز جارێكی دیكه‌ راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق ناكرێنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت دانیشتووانی ئه‌و ناچانه‌ش جگه‌ له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ رێگه‌ به‌ هیچ هێزێكی دیكه‌ ناده‌ن له‌و ناوچانه‌دا بمێنێته‌وه‌".