رێكخەرێكی خۆپێشاندانی سلێمانی: تا 10 رۆژی دیكە چالاكییەكانمان رادەگرین

K24 – سلێمانی

ئەندامێكی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "خۆپێشاندانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی كۆتایی ھاتووە، بەڵام ھەندێك كەس دەیانەوێت بۆ گێرەشێوێنی بڕۆنە بەردەركی سەرا كە ئەمەش ھیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە و لێی بەرپرس نیین".

گوتیشی: "لە ئەمڕۆوە تا 10 رۆژی دیكە چالاكییەكانمان دەوەستێنین بۆ ئەوەی حكوومەت وەڵامان بداتەوە، ئەگەر ھیچ وەڵامێكیان نەبوو دەست دەكەینەوە بە فشارە مەدەنییەكانمان".