بۆچوونى گوتهبێژى حكومهتى ههرێم له بارهى ترامپ و هيلارى كلينتۆنهوه
وتیشی رێز لە ھەردوو کاندیدە دەگرین و ھیوادارین ھەریەکێکیان دەربچێت درێژە بەم پەیوەندیانە بدات کە ئێستا لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیانە.
K24 – ههولێر:
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کاندیدان ھیلاری کلینتۆن و دۆناڵد ترەمپ و تێڕوانینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەو باوەڕەدام ھەر کاندیدێک ببێتە سەرۆک درێژه بە شەڕی داعش دەدات، چونکە لەناوچوونی داعش لەبەرژەوەندی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە.
وتیشی رێز لە ھەردوو کاندیدە دەگرین و ھیوادارین ھەریەکێکیان دەربچێت درێژە بەم پەیوەندیانە بدات کە ئێستا لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیانە.