واژوو پێویست بۆ بانگهێشتکردنی وەزیرانی دەرەوەى عێراق کۆدەکراوهتەوە
K24 - ههولێر:
عادل نووری پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند, 137 واژووی پەرلەمانتاران، بۆ بانگهێشتکردنی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە و قاسم فەهداوی وەزیری کارەبا کۆکراونەتەوە.
عادل نووری گوتی: "واژووەکان دراون بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی هەردوو وەزیری ناوبراو لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران، لە بارەی تێوەگلانیان لە گەندەڵی".
ژمارەی تێکرای ئەندامانی پەرلەمانی عێراق 328 پەرلەمانتارە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بانگهێشتکردنی هەر بەرپرسێکی جێبەجێکار بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان پێویستی بە واژووی 50 پەرلەمانتارە.