یارینه‌كردنی مێسی، راهێنه‌ری بروسیا مونشنگلادباخ نیگه‌ران ده‌كات
حه‌زی ده‌كرد سبه‌ی مێسی له یاریگه‌ی بروسیا پارك ببینێت
راهێنه‌ری یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخ سبه‌ی به‌بێ مێسی رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه، دوور كه‌وتنه‌وه‌ی مێسیش ئه‌م راهێنه‌ره نیگه‌ران ده‌كات.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنز لیگ له نێوان بروسیا مونشنگلادباخ و بارسێلۆنا ئه‌ندرێ سوبێرت، راهێنه‌ری یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه ده‌ڵێت: خۆزگه مێسی له یاریگه‌ی بروسیا پارك بینرا با، چونكه بینی ئه‌و یاریزانه ئاواتی هانده‌ران و هه‌موو كه‌سێكه.
ئه‌ندرێ سوبێرت: له راستیدا یارینه‌كردنی مێسی وامان لێده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایایی یاری بكه‌ین، به‌ڵام لێشتان ناشارمه‌وه به پێكانی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه دڵته‌نگم و كارێكی خراپیشه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به پێكانی یاریزانان دڵخۆش بێت.
بڕیاره سبه‌ی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی بروسیا موشنگلادباخ له كات 21:45 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.