وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەسەر کشانەوەی یەپەگە دەکاتەوە

"پابەندن بە رێككەوتنەكان"

K24 - ھەولێر

مارک تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا روونیکردەوە، هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شارۆچکەی منبجیان جێهێشتووە و ئێستا لە دیوی رۆژهەڵاتی رووباری فوراتن و بەتەواوی پەیوەستن بە رێککەوتنەکانەوە.

تۆنەر دووپاتیکردەوە، سەردانەکەی ئانتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و برێت مەکگۆرک بۆ تورکیا بۆ دڵنیابوونە لە روودانی هەر گرژی و ئاڵۆزییەک لەنێوان سوپای تورکیا و هێزە کوردییەکان لە باکووری سووریا.