یونادم كه‌نا: پێشمه‌رگه هێزی بنچینه‌ییه له شه‌ڕی مووسڵدا
K24 - ھەولێر
یونادم كه‌نا سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری سه‌باره‌ت به ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه رۆڵی بنەڕەتییان له شه‌ڕی مووسڵ ده‌بێت".
گوتیشی: "پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكھاتەی جیاجیای تێدایە و پێویسته كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن".