هاورده‌كرنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی بۆ عێراق راگیراوه‌

نرخی ئۆتۆمبێلە ئێرانییەكانیش بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری كۆمپانیای پیشەسازی درووستكردنی ئۆتۆمێل لە عێراق رایگەیاند، ھەناردەی ئۆتۆمێڵی ئێرانی بۆ عێراق  گەیشتووەتە نزمترین ئاست و نرخی ئۆتۆمبێلە ئێرانییەكانیش بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە.

عەدنان ئەحمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای پیشەسازی درووستكردنی ئۆتۆمێل لە عێراق رایگەیاند، بڕیاری دانانی باج بە رێژەی لە سەدا پازده‌ لە سەر ئۆتۆمبێلە ئێرانییەكان کە هاوردەی عێراق دەکرێن وایكرد ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل كەمببێتەوە.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی پیشەسازی ئۆتۆمێل لە عێراق گوتیشی، لە بازاڕەكانی عێراق ئۆتۆمبێلی درووستكراوی ئێران نرخیان بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو بە رێژەی بەرچاو دابەزیوە، ھەروەھا ماوەی دوو مانگە وەزارەتی پیشەسازی عێراق ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی راگرتووە.