ورده‌كاری شانده باڵاكه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق بۆ كوردستان 24 باس له گرنگی سه‌ردانی شانده‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
سەرچاوەیەکی باڵا بە کوردستان 24 راگەیاند، شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی دەبێت و هەریەکە لە کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و محەممەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتی حزبی سۆشیالیست، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، یاوەری شاندەکە بکات.
بڕیاره شانده‌كه، پرسی ئایيندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، شەڕی مووسڵ و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا تاوتوێ بکەن.
هه‌روه‌ها سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا گرنگی خۆی هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا پتهوتكر ده‌كات و راشیگه‌یاند، پرسی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه.