شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری: سێ بژارده‌مان خسته به‌رده‌م باڵه‌كه‌ی دیكه
"هه‌رسێك خاڵهكه ره‌تكراونه‌ته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆیه‌كی ژووری هه‌واڵی كوردستان 24دا، راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نێوان "ناوه‌ندی بڕیار" و "زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی"، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری رایگه‌یاند، ئه‌وان داوایان كردووه یه‌كێتی ناوه‌ندێكی بڕیاری هه‌بێت و بڕیاره‌كان له‌وێوه ده‌ربچن، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌یان رازینه‌بوون و ره‌تكرایه‌وه.
راشیگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك "ناوه‌ندی بڕیار" داوایانكردووه، په‌یڕه‌وی گشتی كاری پێبكرێت، كه تا ئێستا كاری پێناكرێت و په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی گشتی بوو، به گوێره‌ی پهیڕهوهكهش، دوای سكرتێری گشتی، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته جێگرانی سكرتێری گشتی، سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی، تا ده‌چینه كۆنگره‌ی داهاتوو، به‌ڵام ئه‌و بژارده‌یه له‌لایه‌ن "زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی" ره‌تكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به دیلی ئه‌وه‌ش دراوه‌ته "زۆرینه" و گوتی: "گوتمان سێ كه‌س له ئێمه و سێ كه‌سیش له‌وان با بڕیاره‌كانی یه‌كێتی له‌لای ئه‌وانه‌وه ده‌ربچن، به‌ڵام ئه‌وان قه‌بووڵییان نه‌كرد".
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری گوتی: "له به‌رامبه‌ردا، "باڵی زۆرینه" داوایانكردووه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگرانی سكرتێری گشتی نه‌مێنێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان بگه‌ڕێنه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی و ته‌نها مافی ئیدارهكردنییان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌مان ره‌تكرده‌وه".
له باره‌ی دوایین بژارده‌وه، شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری گوتی: "ئێمه گوتمان با بڕیاره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تییان كرده‌وه و گه‌یشتینه بنبه‌ست".