وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مامۆستایان ته‌رخان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هاتووچۆی مامۆستایان ته‌رخان كراوه و به باشتربوونی ره‌وشی دارایی هه‌رێم ئه‌م بڕه زیاتر ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: "بە مەبەستی دابینکردنی هاوکاری بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و لەسەر بنەمای پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە کە رۆژی 19 ئه‌یلول دراوەتە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا بڕە پارەیەک بە شێوەی کاتی و بە پێی واقیعی دارایی هەرێم دابین بکرێت و بە باشتربوونی دۆخی دارایی ئەم بڕە زیاتر دەکرێت".