شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران كۆبوويه‌وه‌

چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرسه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و قه‌يرانه‌كانى عێراق و شه‌ڕى داعش تاوتوێ بكرێن.

K24 – به‌غدا:

نێردراوى كوردستان 24 بۆ‌ به‌غدا رايگه‌ياند، كه‌مێك پێش ئێستا شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كوتله‌ سياسييه‌كان و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى كابينه‌ى عه‌بادى كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ريه‌ك له‌ ئه‌ندامانى شاندى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماده‌بوون و چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرسه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و قه‌يرانه‌كانى عێراق و شه‌ڕى داعش تاوتوێ بكرێن.