عه‌بادى: ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى زياتر بده‌ينه پارێزگاكان
ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگى هه‌بێت له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و چونكه چاوى جيهان له‌سه‌ر ئێمه‌يه و ئه‌وان ده‌زانن ئاسته‌نگى زۆرمان له‌به‌رده‌مه
K24 – به‌غدا:
ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگى هه‌بێت له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و چونكه چاوى جيهان له‌سه‌ر ئێمه‌يه و ئه‌وان ده‌زانن ئاسته‌نگى زۆرمان له‌به‌رده‌مه و هاوكاريمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناكۆكى ناو ئێمه هاوكارييه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه و نابێت ناكۆكييه‌كان كاريگه‌رى له‌سه‌ر شه‌ڕى مووسڵ هه‌بێت.
گوتيشى: هه‌ندێك لايه‌ن له هه‌رێمى كوردستانن و هه‌ندێك له به‌غدان ده‌يانه‌وێت په‌يوه‌نديى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تێكبده‌ن و هه‌رێمى كوردستان به‌شێكه له عێراق و ئێمه هه‌موو له عێراقداين و ئه‌گه‌ر ئێمه له يه‌ك نزيك بينه‌وه بۆ ده‌بێت ببێته كێشه.
روونيشيكرده‌وه، حكومه‌ت ده‌يه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى زياتر بداته پارێزگاكان و ئه‌وه له پێناو به‌هێزكردنى عێراقه و ته‌واوى پێكهاته‌كانى به‌هێز ده‌بێت.
له كۆتايى قسه‌كانيشدا گوتى: جارێكى ديكه پێشوازى له برايانمان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين و ده‌مانه‌وێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين و ئه‌وه خاڵێكى گرنگ ده‌بێت له به‌هێزبوونمان.
ئه‌م قسانه‌ى له ميانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا هات، كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى به به‌شدارى نوێنه‌رانى كوتله و لايه‌نه سياسييه‌كان ئه‌نجاميدا.