بارزانى بۆ كوردستان24: ئه‌گه‌ر نيازپاكيمان نه‌بينيبێت نه‌ده‌هاتينه به‌غدا
هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى شيعه‌كان عه‌ممار حه‌كيم دواى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا.
K24 – به‌غدا:
هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى شيعه‌كان عه‌ممار حه‌كيم دواى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى رايگه‌ياند، له راستييدا كۆبوونه‌وه‌ى گرنگمان به‌ڕێوه‌برد و بابه‌تى جياجيامان تاوتوێكرد.
گوتيشى: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و ئه‌و ناوچانه‌ى ماوون له مووسڵ تاوتوێكراوون و ئێمه رێككه‌وتووين بۆ داڕشتنى پلانێكى باش بۆ رزگاركردنى شاره‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش. له رووى سه‌ربازييه‌وه پلانه‌كه ئاماده‌يه و له دواى ئازادكردنى مووسڵيش هه‌ماهه‌نگييه‌كى زۆر ده‌بێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى هه‌ر كێشه‌يه‌ك بكه‌ين كه دێته پێشه‌وه.
گوتيشى: هاوكارى نێوان هه‌ولێر و به‌غدامان دووپاتكرده‌وه.
روونيشيكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تى نه‌مانى متمانه‌مان باسكردووه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه گفتوگۆ به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو گرفته‌كان.
سه‌رۆك بارزانى ئاشكراشيكرد، شاندێكى تايبه‌تى هه‌رێم له باره‌ى نه‌وته‌وه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و خوازياريين له‌و سه‌ردانه‌دا چاره‌سه‌رى كۆتايى ئه‌و پرسه بكرێت.
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى رايگه‌ياند، حكومه‌تى هه‌رێم داواى سه‌ربه‌خۆيى كردووه، نه‌ك جيابوونه‌وه و ئه‌وه بابه‌تێكى دياريكراوه و مافى خه‌ڵكى كوردستانه و ئه‌و بابه‌ته ناكرێت به بێ تێگه‌يشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
له وه‌ڵامى پرسيارێكى كوردستان 24يشدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، به دڵنياييه‌وه ئه‌گه‌ر نيازپاكيمان نه‌بينيبێت نه‌ده‌هاتينه به‌غدا و گرنتى ئه‌وه‌يه كه په‌يوه‌ندييه‌كى مێژوويى له نێوانماندا هه‌يه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش پێويسته ئێمه تاوتوێى بارودۆخه‌كه بكه‌ين و له سه‌ر هێڵ به‌رده‌وام بين و پێمان وايه ده‌گه‌ينه ئه‌نجامێكى باش.
له كۆنگره‌كه‌دا، عه‌ممار حه‌كيم رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌وشى ئه‌نبار و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه و پرۆسه‌ى سه‌ربازى شه‌ڕى مووسڵ تاوتوێ كراوون.
گوتيشى: پێويسته هاوكارى زياتر بكه‌ين بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به تايبه‌تى كێشه‌ى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
هه‌روه‌ها گوتى: له پێناو سه‌ركه‌وتنى زياترى سه‌ربازى و سياسى و له پێناو هێنانه‌دى هاوبه‌شى راسته‌قينه له عێراق پێشوازى گه‌رم له سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ين.
ئه‌وه‌شى گوت: ته‌نيا به وتوێژ و گفتوگۆ كه له دوو روانگه‌ى ره‌سميى و لايه‌نى سياسييه‌وه ئه‌نجامبدرێن ده‌توانيين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين و به‌ربه‌سته‌كان نه‌هێڵين. چاره‌سه‌ر ته‌نيا گفتوگۆى راستگۆيانه‌ى به‌رده‌وامه.