به‌ڤيديۆ..وه‌زيرێكى عێراقى: سۆمه‌رييه‌كان پێنج هه‌زار ساڵ پ.ز يه‌كه‌م فڕۆكه‌خانه‌يان له زيقار بنيادناوه
تووشى شۆك ده‌بيت
K24- هه‌ولێر
وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ى عێراق، له‌كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، فڕۆكه‌خانه‌ى زيقار، كۆنترين فڕۆكه‌خانه‌يه له‌سه‌ر گۆى زه‌وى و پێنج هه‌زار ساڵ پێش زاين(پ.ز)، له‌سه‌ر ده‌ستى سۆمه‌رييه‌كان بنيادنراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كازم فنجان ئه‌لحمامى، وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ى عێراق، له‌كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، به‌پشتبه‌ستن به چه‌ندين سه‌رچاوه‌ى ره‌سه‌نى مێژوويى هه‌ريه‌ك له مێژوونووسان
" زكريا سيرجنت، ساموئێل كريمر، ئه‌جى وێڵز" ئاماژه‌ى به‌وه‌دا پێنج هه‌زار ساڵ پێش زاين، يه‌كه‌م فڕۆكه‌خانه له‌سه‌ر ده‌ستى سۆمه‌رييه‌كان له‌شارى ناسرييه پارێزگاى زيقار دروست كراوه.
روونيشى كرده‌وه، ئه‌وه‌ى ئه‌م شوێنه له شوێنه‌كانى ديكه جيا ده‌كاته‌وه، باش‌ترين شوێنه بۆ نيشتنه‌وه‌ى فڕۆكه، چونكه چه‌ندين كاريگه‌رى و خه‌سڵه‌تى كه‌شوهه‌واى نه‌رينى كه هۆكارن له‌سه‌ر جوڵه‌ى خراپى فڕۆكه‌كان، له‌م شوێنه‌دا بوونى نييه.
هه‌ربۆيه‌ش كاتێك سۆمه‌ريه‌كان له‌و شوێنه نيشته‌جێ بوون، بيريانكردووته‌وه وه‌ها شوێنێك گونجاوه بۆ چوون به‌ره‌و ئاسمان و هه‌ساره‌كانى ديكه.