گوله‌ن: دڵنیام كه كوده‌تا كاری ئه‌ردۆغان بووه
یه‌كتر به ئه‌نجامدانی كوده‌تا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رێبه‌ری جه‌ماعه‌تی گوله‌ن رایگه‌یاند دڵنیایه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له پشت دوایین كوده‌تای شكستخواردووی ئه‌م وڵاته بووه.
دوایین لێدوانی گوله‌ن سه‌باره‌ت به كوده‌تای 15 ته‌موز له كاتێكدایه كه حكومه‌تی توركیا هه‌وڵه‌كانی چڕتر كردووه بۆ راده‌ستكردنی گوله‌ن له ئه‌مریكا كه بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه له‌م وڵاته نیشته‌جێ بووه.
ئه‌ردۆغان هه‌ر له شه‌وی یه‌كه‌می كوده‌تا، گوله‌ن به ئه‌نجامدانی كوده‌تا تۆمه‌تبار كرد كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ر به زوویی ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تكرده‌وه.
گوله‌ن له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی "دی تسایت" رایگه‌یاند كوده‌تای سه‌ربازی خیانه‌ت به بنه‌مای ده‌وڵه‌تی توركیا و بزووتنه‌وه جیهانییه‌كه‌ی ئه‌و بوو كه به جه‌ماعه‌تی خزمه‌ت ناسراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به لێدوانێكی ئه‌ردۆغان دا كه كوده‌تای 15 ته‌موز وه‌ك "دیارییه‌ك له لایه‌ن خواوه" به‌ناو كردبوو، كه به‌هۆیه‌وه توانی سوپا پاك بكاته‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پێی وایه ئه‌ردۆغان له پشت كوده‌تای سه‌ربازی بووه، گوتی: "تا ئیستا ته‌نیا پێم وابوو ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه، به‌ڵام ئێستا دڵنیام كه ئه‌و له پشت كوده‌تای سه‌ربازی بوو".
تا ئێستا به ده‌یان هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌منی، پۆلیس، سوپا و دادوه‌ر و داواكاری گشتی و كارمه‌ندانی حكومه‌ت به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له جه‌ماعه‌تی گوله‌ن یان ده‌ست هه‌بوون و په‌یوه‌ندی به كوده‌تای سه‌ربازی 15 ته‌موز له‌سه‌ر كار لادراون و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش گیراون.