ئه‌م زستانه سامانه سرووشتييه‌كان نه‌وت دابه‌ش ناكات و بازرگانان له ئێرانه‌وه نه‌وت ده‌هێنن
، وه‌زاره‌تی سامانه سروشته‌كانیش ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه‌ناتوانێت ئه‌ونه‌وته دابین بكات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێم كه‌م كردوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تا ئێستا له پارێزگاكانی هه‌ریمی كوردستان ، هیچ بڕه نه‌وتێك به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش نه‌كراوه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشته‌كانیش ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه‌ناتوانێت ئه‌ونه‌وته دابین بكات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێم كه‌م كردوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وشه‌وه نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه بازرگانانی هه‌رێمیش گرێبه‌ستێكيان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران كردووه وا بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا بڕی 10 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بگاته هه‌رێمی كوردستان.