نهتهوهيهكگرتووهكان: شهڕى مووسڵ كارهساتێكى مرۆيى لێدهكهوێتهوه
رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت موسڵ ببێتە یەکێک لەو کارەساتە مرۆییانەی کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا روویانداوە.
K24 – ههولێر:
برونۆ گێدۆ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە بارەی رەوشی مرۆیی لەکاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ھۆشداریدا و رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت موسڵ ببێتە یەکێک لەو کارەساتە مرۆییانەی کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا روویانداوە.
گێدۆ ئاشکرایکرد، پێشبینیدەکرێت زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە موسڵەوە ئاوارە بن و نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاریان پێویستە بۆ بەھاناوە چوونیان، بەڵام تا ئێستا لەسەدا ٣٣ی ئەو پارەیان ئامادەیە.