ئهمريكا: رووسيا دهيهوێت تهنيا بهرگرى له رژێمى ئهسهد بكات
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا بژاردەی نوێ بۆ چارەسەری دۆخی سوریا تاوتوێ دەكات، به تایبەتى دوای ئەوەی بژاردەی پێشووتر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی وەستانی خوێنڕشتن سەركەوتوو نەبوو.
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا بژاردەی نوێ بۆ چارەسەری دۆخی سوریا تاوتوێ دەكات، به تایبەتى دوای ئەوەی بژاردەی پێشووتر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی وەستانی خوێنڕشتن سەركەوتوو نەبوو.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن، ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لەسەر راسپاردەی سەرۆك ئۆباما تاوتوێی ئەو بژاردە نوێیە دەكەن.
بلینكن روسیای بە بەربەست لەبەردەم چارەسەرییەكان زانی و ئەوەی دووپاتكردەوە، كە روسیا تەنھا دەیەوێت پارێزگاری لە رژێمەكەی ئەسەد بكات.