دانيمارك: يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ڵێنه‌كانى به‌رامبه‌ر به‌ توركيا جێبه‌جێده‌كات

کریستیان جێنسن وەزیری دەرەوەی دانیمارک رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی بەڵینەکانی بەرامبەر تورکیا سەبارەت بە ھەڵگرتنی مەرجەکانی ڤیزا بە ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە.

K24 – هه‌ولێر:

کریستیان جێنسن وەزیری دەرەوەی دانیمارک رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی بەڵینەکانی بەرامبەر تورکیا سەبارەت بە ھەڵگرتنی مەرجەکانی ڤیزا بە ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە.

لە بارەی شەڕی دژ بە داعش وەزیری دەرەوەی دانیمارک سوپاسی تورکیای کرد، کە رێگەی بە فرۆکە ئێف ١٦ کانی دانیمارک داوە لە بنکەی ئینجەرلیکەوە ئەرکەکانیان لە شەڕی دژ بە داعش جێبەجێبکەن.