چاوش ئۆغڵۆ: توركيا ئاماده‌يه‌ له‌ باره‌ى سوورياوه‌ له‌گه‌ڵ رووسيا رێكبكه‌وێت

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر روسیا ئامادە بێت بۆ راگرتنی شەڕ و گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ سوریا ئەوا تورکیا زۆر ئامادەترە بۆ ئەو رێککەوتنە.

K24 – هه‌ولێر:

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر روسیا ئامادە بێت بۆ راگرتنی شەڕ و گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ سوریا ئەوا تورکیا زۆر ئامادەترە بۆ ئەو رێککەوتنە.

ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتێکدایە کە پێشتر تورکیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ھەمان بابەتی تاوتوێکردووە.

چاوش ئۆغڵۆ گوتى: دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان، ھەمان بابەتمان لەگەڵ روسیا تاوتوێکردووە. ئەگەر روسیا ئامادە بێت ھەماھەنگ بێت بۆ راگرتنی شەڕ و گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان لە سوریا ئێمە زۆر ئامادەین بۆ ئەو مەبەستە".