ئۆباما: بڕياره‌كه‌ى كۆنگرێس دژى سعووديه‌ سياسييه‌

لەمەودوا خێزانەکانی قوربانیانی 11ی سێپتەمبەر دەتوانن سکاڵا لە دژی سعوودییە تۆمار بکەن.

K24 – هه‌ولێر:

رەتکردنەوەی ڤیتۆی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای دادگاییکردنی ھاوکارانی کردەوە تیرۆریستییەکەی 11ی سێپتەمبەر لە لایەن زۆرینەی کۆنگرێسی ئەمریکاوە کاردانەوەی بەداوی خۆیدا ھێنا.

لەمەودوا خێزانەکانی قوربانیانی 11ی سێپتەمبەر دەتوانن سکاڵا لە دژی سعوودییە تۆمار بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا دەنگدانەکەی بە سیاسی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان ناوبرد.

چاودێرانی سیاسیش دەڵێن بڕیارەکەی کۆنگرێس کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە و قەیرانەکانی ناوچەکە.