ئهمريكا 600 راوێژكارى سهربازى بۆ شهڕى مووسڵ رهوانهى عێراق دهكات
رۆژ بەرۆژ جەنگ لە پێناو رزگاركردنەوەی موسڵ نزیك دەبێتەوە.
K24 – ههولێر:
رۆژ بەرۆژ جەنگ لە پێناو رزگاركردنەوەی موسڵ نزیك دەبێتەوە. چاودێرە سیاسییە عێراقییەكانیش پێیان وایە دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاری ناردنی 600 راوێژكاری تری دا لەسەر داواكاری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەوھێزانە رۆڵی كارایان لە كەمكردنەوەی ئاڵۆزیی و بەركەوتنەكانی نێوان شیعە و سوننە و كوردیش ھەیە، سەرەڕای گرنگی رۆڵیان لە پلانڕێژی بۆ رزگاركردنەوەی موسڵ.