تراژیدیای منداڵانی سووریا كۆتایی نایه‌ت
به ڤیدیۆ.. دیمه‌نی برينداربوونى منداڵێكی ته‌مه‌ن 30 رۆژه بێژه‌رێكی BBC گریاند
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسيا و سووريا، له پارێزگای ئیدله‌بی سووریا، منداڵێكی ته‌مه‌ن 30 رۆژ ده‌كه‌وێته ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كان و له‌لایه‌ن تیمی فریاگوزاری مه‌ده‌نییه‌وه رزگارده‌كرێت.
ئه‌بو كیفاح له‌گه‌ڵ رشتنی فرمێسكه‌و و به یارمه‌تی هاوكارانی، فریاگوزاری سه‌ره‌تای بۆ ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 30 رۆژییه ده‌كه‌ن و توانييان ژیانی رزگار بكه‌ن.
رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور رایده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سووریا، زیاتر له 100 هه‌زار منداڵ گه‌مارۆدراون و پێویستییان به‌هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، له پارێزگای ئیدله‌ب، بۆردومان به‌رده‌وامه و بۆمب وه‌كو باران ده‌بارێت.
له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، كه‌یت سیلڤه‌رتۆن، خانمه بێژه‌ری كه‌ناڵی BBCى به‌ریتانی, ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی گریانه‌كه‌یدا، به‌ڵام چاوه‌كانی پڕئاوبوون و به روونی گریان به ده‌موچاوییه‌وه به‌دیاركه‌وت.
دواتریش كه‌یت سیلڤه‌رتۆن، له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر گوتی: "سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه په‌یامیان بۆ ناردووم، هیچ وشه‌یه‌ك ناتوانێت وه‌سفی بكات، هه‌رچه‌نده له كاره‌كه‌م نابێت هیچت پێوه‌دیار بێت، به‌ڵام دواجار منیش مر‌ۆڤم".
بۆردومانی رۆژانه‌ی پارێزگای ئیدله‌ب و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا و هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، كه رووسیایه، به‌رده‌وامه و تا ئێستاش دوای حه‌له‌ب، زۆرترین قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)