زەنگی ساڵی نوێ خوێندنی لە ھەولێر و دھۆك لێدرا

K24 – ھەولێر

ئەمڕۆ لە ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب زەنگی خوێندنی ساڵی نوێ لێدرا.

لە یەكەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێ لە قوتابخانەكانی سنووری دھۆك و ھەولێر مەراسیمی تایبەت رێكخرا، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی پەروەردە ئاماژەیان بەوەدا سەرەڕای قەیرانی ئابووری و ئاستەنگەكان بەردەوام دەبن لە پڕۆسەی خوێندن، ھەروەھا سوپاسی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانیان كرد و ھیوایان خواست كار بۆ پێداچوونەوە بە سیستمی خوێندن و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان بكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە لە قوتابخانەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە بەھۆی بایكۆتی مامۆستایان زەنگی خوێندنی ساڵی نوێی لێنەدرا و مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاندووە كە بەردەوام دەبن لە بایكۆتكردن.