نوێنه‌رى مهاباد: نابێت چاكسازى له‌ ده‌رياچه‌ى ورمێ كشتوكاڵى ناوچه‌كه‌ په‌ك بخات

نوێنەری خەڵكی شاری مەھاباد لە پەرلەمانی ئێران: نابێ كشتوكاڵ لە ناوچەكە بوەستێت.

K24 – هه‌ولێر:

نوێنەری خەڵكی شاری مەھاباد لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: نابێ بە پاساوی پاراستنی ده‌رياچه‌ى ورمێ كشتوكاڵ لە ناوچەكە بوەستێت.

جەلال مەحموود زادە نوێنەری خەڵكی مەھاباد لە پەرلەمانی ئێران لە كۆبوونەوەیەكی لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەماندا راشیگەیاند، ژیان و گوزەرانی بەشێكی زۆر لە خەڵكی پارێزگای ورمێ لە سەر كشتوكاڵە و نابێ بە پاسای پاراستنی ده‌رياچه‌ى ورمێ رێگە لە وەرزێران بگیرێت كشتوكاڵ بكەن.

مەحموودزادە گوتى: میكانیزمی دیكەش بۆ پارستنی ده‌رياچه‌كه‌ ھەیە و ئێستا وەرزێران گرفتی گەورەیان بۆ درووستبووە و ئەگەری ئەوە ھەیە جوتیاران گوندەكان چۆڵ بكەن.