جۆن كيرى: به‌رپرسانى سوپا پشتيوانى هه‌وڵه‌ ديپلۆماسييه‌كانيان نه‌كردم

نیویۆرك تایمز گرتەیەکی تۆمارکراوی دەنگی جۆن کیری بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن كيرى ئاشکرایکرد، ئەو نیگەرانە لەوەی ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی سووریا، لە لایەن بەرپرسانی سەربازی و سوپای ئەمریکاوە پشتگیرییان لێنەکراوە.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریکا گرتەیەکی تۆمارکراوی دەنگی جۆن کیری بڵاوکردەوە کە لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند چالاکوانێکی سیاسی سووریدا، بەراشکاوانە، رایگەیاندووە، تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بەرپرسانی ئیدارەی ئۆباما لەناویشیان ئەو، دەیانەوێت بە رێگەی سياسى کێشەی سووریا چارە بکەن، بەڵام ئیدارەکە بۆچوونەکانی ئەوی پشتگخوێخستووە.