كوردستان 24 ته‌نيا كه‌ناڵى كوردييه‌ بانگهێشتى لوتكه‌ى وه‌به‌رهێنانى نێوده‌وڵه‌تى سوچى ده‌كرێت

كوردستان 24 ته‌نيا‌ میدیای كوردییه‌ كه‌ به‌ فه‌رمی بانگهێشتی كۆڕبه‌نده‌كه‌ كراوه‌ و به‌رپرسانی رووس و وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنیان له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌دوێن.

K24 – هه‌ولێر:

به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 700 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی 15 هه‌مین لوتكه‌ی وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی لە سوچی لە رووسیا، به‌ ئاماده‌بوونی دیمتری مێدڤێدیڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیای فیدراڵ له‌ سه‌نته‌ری میدیا پاركی ئۆڵمپی سوچی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.

كوردستان 24 ته‌نيا‌ میدیای كوردییه‌ كه‌ به‌ فه‌رمی بانگهێشتی كۆڕبه‌نده‌كه‌ كراوه‌ و به‌رپرسانی رووس و وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنیان له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌دوێن.