میدیاكانی ئێران باس له سه‌ردانی بارزانی بۆ تاران ده‌كه‌ن
له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یه‌نراوه
K24 - هه‌ولێر
میدیاكانی ئێران له هه‌واڵێكدا باسیان له سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بۆ تاران كردووه، و پشتیان به لێدوانێكی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ستووه كه بۆ ماڵپه‌ری "الوقت" قسه‌ی كردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی رۆژانی 12 و 13 تشرینی دووه‌م سه‌ردانی ئێران ده‌كات و نێچیرڤان بارزانی یاوه‌ری بارزانی ده‌بێت له‌م سه‌ردانه‌دا.
ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی و زۆرێك له ماڵپه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه رایانگه‌یاند: "بارزانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، په‌یوه‌ندیی دوو قووڵی و پرسه‌كانی ئابووری، سیاسی، ئه‌منی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیرانی تاوتوێ ده‌كات".
هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی عێراق و ئیران بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر، به‌تایبه‌تی رێكخراوی داعش و شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران پاش ئه‌وه‌ی دێت، كه سه‌رۆك بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای سیاسی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ رێككه‌وتن.
ماوه‌یه‌كه باس له سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراوی بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته له ئارادایه كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به فه‌رمی داوهتكراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واده‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.