سەركردەیەكی تەڤدەم: ئێمە سنوورەكانی توركیا دەپارێزین
K24 - ھەولێر
ئالدار خەلیل سەركردەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیك (تەڤدەم) رایگەیاند، ئەوان وەك بەڕێوەبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان سنوورەكانی توركیا دەپارێزین.
ئاڵدار خەلیل لە ئەژماری تایبەتی خۆیی لە تویتەر نووسیویەتی: "پێویستە توركیا سوپاسی ئێمە بكات، چونكە ئێمە وەك بەڕێوەبەرای خۆسەری سنوورەكانی توركیا دەپارێزین".
لە سەرەتای دەستپێكردنی شۆڕشی سووریادا حكوومەتی توركیا ھۆشداری ئەوەی داوە كە ھەبوونی ھەرێمی كوردی لە باكووری سووریا مەترسییە بۆ سەرسنووری وڵاتەكەی، بەڵام ئەو سەركردەیەی تەڤدەم پێیوایە كە ئەمان سنوورەكانیان پاراستووە.