ئێران: له بواری سه‌ربازییه‌وه شان له شانی ئه‌مریكا و روسیا ده‌ده‌ین
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئێران رایانگه‌یاند سیسته‌می مووشه‌كی "باوه‌ر373" بۆ به‌رگری ئاسمانی ركابه‌رایه‌تی سیسته‌می S300 روسی ده‌كات و فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئیرانیش "الصاعقه" له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ری ده‌كات.
به پێی هه‌واڵێكی RT به‌رپرسی هێزی هه‌وایی ئه‌رته‌شی ئێران عه‌مید فه‌رزاد ئیسماعیلی 41 رۆژ پاش په‌رده لادان له‌سه‌ر سیسته‌می مووشه‌كی "باوه‌ر373" رایگه‌یاند ئه‌و سیسته‌مه به‌رهه‌می ناوخۆییه و مه‌ودای هاوێشتنی 1.5 به‌رامبه‌ری سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 300 روسیایه.
له لایه‌كی تره‌وه فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌وایی سوپای پاسدارانی ئیران عه‌مید ئه‌میرعه‌لی حاجی زاده رایگه‌یاند فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی "صاعقه" نوێترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێرانه و له‌گه‌ڵ پیشه‌سازی فرۆكه‌وانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ری ده‌كات.
ئێران رۆژی یه‌كی تشریتی یه‌كه‌م، چه‌ندین فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای پاسداران نمایش كرد كه له خێزانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی "سیمرغ"ن.
فڕۆكه‌ی سیمورغ كۆپی ئێرانی فڕۆكه‌ی ئار كیۆ 170 ئه‌مریكییه، و له ساڵی 2011 له ناوخۆی ئێران كه‌تبووه خواره‌وه و به‌رپرسانی ئێرانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.