ده‌میرتاش هۆكاری دووه‌م سه‌ردانی بۆ لای بارزانی ئاشكرا ده‌كات
له رۆژانی داهاتوودا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست دێت
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆ بووه‌وه، به پێویست زانی بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی بارزانی بكات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه وتی پاش ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم كۆ بووینه‌وه، به باشمان زانی بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی بارزانی بكه‌ین و ئه‌نجامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵی باس بكه‌ین، بارزانی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی دیالۆگ بوو و نییه‌تی خۆیشی پیشاندا بۆ هه‌نگاونان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ده‌میرتاش له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی یه‌نی ئۆزگور پۆلیتیكا، سه‌ردانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتووانه وه‌سفكرد و وتی بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و نه‌هێشتنی ناكۆكی رۆڵمان گێڕا و چاوه‌روان ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان شتێكی ئاسان نییه، به چ شێوازێك ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و چ هه‌نگاوێك ده‌گرنه به‌ر، ئه‌وه ئه‌رك و كاری هه‌ده‌په نییه، به‌ڵكو لایه‌نه كوردییه‌كانی باشوور له‌نێوان خۆیاندا بڕیار ده‌ده‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێك كه ئه‌ردۆغان وتووه شاندێك بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نیرین، رایگه‌یاند ئه‌ردۆغان له یه‌كێتی نێوان كوردان زۆر نیگه‌رانه و به شێوازی "كورده‌كانی نزیك له خۆی" و "كورده‌كانی دوژمن" به‌م بابه‌ته به‌كار دێنێت. گوتیشی ئه‌ردۆغان پێی وابوو له دوایین سه‌ردانی بارزانی بۆ توركیا، ده‌توانێ به‌شێك له كورده‌كان له‌سه‌ر خۆی ئه‌ژمار بكات.
وتیشی راو بۆچوونی خۆمان سه‌باره‌ت به‌م پرسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانی باشوور باس كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر سروشتییه و په‌یوه‌ندییه‌كان داده‌مه‌زرێن و كۆبوونه‌وه و دیدار ئه‌نجام ده‌درێن. به‌ڵام ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و په‌یوه‌ندییه بۆ دژایه‌تیكردنی ته‌واوی كورده‌كان به‌كار بهێنێت. له كۆبوونه‌كاندا تكامان كرد هه‌موو كه‌س له‌م بواره‌وه به وردی هه‌ڵسوكه‌وت بكات. ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان نیگه‌رانه و شاندێك ده‌نێرێت، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌نجامی دیدار و كۆبوونهكانمانه.