ناوه‌ندی بڕیار: ھەرباس و بڕیارێک لەو کۆبوونەوەیەدا درابێت بڕیاری گشتگیری یەکێتی نیە
باڵی "ناوه‌ندی بڕیار" روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و گۆڕان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ باڵی "زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی" یه‌كێتی له سلێمانی كۆبوونه‌وه، باڵی "ناوه‌ندی بڕیار"ی ئه‌و حزبه، بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، به بڕیاری گشتگیری یه‌كێتی دانانێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی باڵی "ناوه‌ندی بڕیار":
ئەمرۆ وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردوە ولەگەڵ بەڕێز ھیرۆ ئیبراھیم ئەحمەد وچەند ھەڤالێکی تری مەکتەبی سیاسی کۆبوونەتەوە.
بە پێویستی دەزانین ئێمە لەناوەندی بڕیاری یەکێتی ڕوونی بکەینەوە ھەرباس و بڕیارێک لەو کۆبوونەوەیەدا درابێت، بڕیاری گشتگیری یەکێتی نیە.
لە ڕاگەیاندنی ناوەندی بڕیاری یەکێتیدا پابەندبوونی خۆمان بەڕێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتکردۆتەوە، لێرەشەوە جەخت لە پێویستی ئەو ڕێککەوتنامەیە دەکەینەوە بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی بژێوی کێشەی خەڵک و ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد و سارێژکردنی برینی ناکۆکیەکانی نێوان ھەڤاڵ وھاوسەنگەرەکانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان.