ئهڵمانيا: دهرچوونى ترامپ ئابوورى ئهمريكا وێران دهكات
ترامپ لەوتارەكانیدا زۆربەی جار باسی كەمكردنەوەی باج و رەخساندی ھەلی كار بۆ ھاووڵاتیانی ئەمریكا دەكات
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا بڵاویكردهوه، دۆناڵد ترامپی كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، كاریگەری خراپی بۆ سەر ئەمریكا دەبێت و ئابوورييهكهى وێران دەكات.
رۆژنامەی دیل شپیگڵی ئەڵمانی رایگەیاند، كە وەزیری ئابووری ئەڵمانیا پێیوایە سەركەوتنی دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكان زیانێكی گەورە بە ئابووری ئەمریكا دەگەیەنێت و پەیوەندیيە بازرگانیيەكانی دەرەوەش بەلاوازی دەمێنێتەوە.
وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ئەمریكیيەكان دەنگ بە ترامپ بدەن ئەوا ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی بەرەو دابەزین دەچێت و ھەروەھا رێژەی بێكاریش روو لە بەرزبوونەوە دەكات.
ئەمە لەكاتێكدایە ترامپ لەوتارەكانیدا زۆربەی جار باسی كەمكردنەوەی باج و رەخساندی ھەلی كار بۆ ھاووڵاتیانی ئەمریكا دەكات و خۆیشی بەفریادرەسی ئابووری دەزانێت.