هێزه عێراقييهكان بۆ دهستپێكردنى شهڕه مووسڵ ئامادهن
ئەوپەڕی هەوڵ دەدرێت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی شارەکە.
K24 – ههولێر:
هێزە عێراقییەکان لەهەموو روویەکەوە خۆیان بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ ئامادەکردووە و لەمبارەیەوە، یەحیا رەسوول وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، دووپاتیکردەوە، پرۆسەکە لەهەموو روویەکەوە ئامادەکاری بۆ کراوەو ئەوپەڕی هەوڵ دەدرێت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی شارەکە.
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانی عێراق، پێدەچێت لەم مانگەدا شەڕی رزگارکردنی مووسڵ دەستپێبکات.