جاستا له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى مشتومڕى لێكه‌وتووه‌ته‌وه
یاسای "دادپەروەری دژی پشتیوانانی تیرۆریزم"ی ناسراو بە (جاستا) له كۆمه‌ڵێ مادده‌ی یاسایی پێك هاتووه
K24 – هه‌ولێر:
یاسای "دادپەروەری دژی پشتیوانانی تیرۆریزم"ی ناسراو بە (جاستا) له كۆمه‌ڵێ مادده‌ی یاسایی پێك هاتووه كه تێدا ئه‌و مافه به هاووڵاتیانى ئه‌مریكى ده‌دات، له دادگایه‌كى ناوخۆیی سكاڵا له سه‌ر تاك و رێكخراو و ده‌وڵه‌ته بیانییه‌كان تۆمار بكەن و داواى قه‌ره‌بوو بكەنەوە. ئه‌م یاسایه كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به دواى خۆیدا هێناوه و وەک پێشێلکردنی پارێزبەندی سەرەوەری وڵاتان لێك دراوەتەوە.