كه‌شتيوانه‌كانى يۆنان بۆ خه‌ڵاتى نۆبڵ كانديد كراوون

ژمارەیەكی زۆری په‌نابه‌ران لەلایەن كەشتیوانە یۆنانیەكان لە دەریادا رزگاركراون.

K24 – هه‌ولێر:

نزیكەی یەك ملیۆن كەس بەھۆی شەڕ و توندوتیژیەكانەوە، كە زۆربەیان خەڵكی سوریا و عێراق بوون لە رێی یۆنانەوە بەرەو ئەوروپا كۆچبەربوون.

كە ژمارەیەكی زۆریان لەلایەن كەشتیوانە یۆنانیەكان لە دەریادا رزگاركراون.

ئێستا ئەو كەشتیوانەی كە بوونە ھۆی پاراستنی گیانی پەنابەران، كاندیدكراون بۆ خەڵاتی نۆبل كە بڕیارە لە 7 ی ئەم مانگە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ ئاشكرا بكرێت.