پلانی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ رادەستی عەبادی کرا
پلانەکە سەرجەم بوارە سەربازی و ئەمنی و مرۆییەکانی لەخۆگرتووە .
K24 – ههولێر:
محەممەد عەسکەری، راوێژکاری باڵای سەربازی لە وەزارەتی بەرگری عێراق دووپاتیکردەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پلانی هەمە لایەنەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵی رادەستی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کردووە.
عەسکەری وتی:" پلانەکە سەرجەم بوارە سەربازی و ئەمنی و مرۆییەکانی لەخۆگرتووە و وەزارەتەکانی تەندروستی و کۆچ و کۆچبەرانیش، ئامادەکارییەکانیان بۆ پهنادانى ئهو ئاوارانە تەواو کردوون کە پێشبینی دەکرێ لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ شارەکە جێبهێڵن".
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانی عێراق، پێدەچێت لەم مانگەدا شەڕی رزگارکردنی مووسڵ دەستپێبکات.