دووه‌م شاندى ئێرانى گه‌يشته سلێمانى
بۆ نێوه‌ندگيرى باڵه ناكۆكه‌كانى يه‌كێتييه.
K24 – هه‌ولێر:
شاندێکی ئێرانی بۆ نێوەندگیری باڵە ناکۆکەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەیشتوونەتە سلێمانی.
سەرچاوەیەک بە کوردستان 24 راگەیاند، "ئەمڕۆ شاندێکی ئێرانی بەمەبەستی نێوەندگیری و لێکنزیککردنەوەی باڵە ناکۆکەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەیشتوونەتە شاری سلێمانی و بە ئامانجی لێکنزیککردنەوەی هەر دوو باڵی ناوەندی بڕیار و باڵی دەستڕۆیشتووی ئەو حزبە هەوڵەکانیان دەستپێدەکەنەوە".
سەردانی ئەم شاندە لە کاتێکدایە،لە چەند ڕۆژی رابردوودا، دانیشتنی نێوان هەر دوو باڵەکە هیچ پێشکەوتنێکی بە خۆیەوە نەبینی و کێشەکانی نێونیان وەک خۆی ماوەتەوە.
هەر چەندە لە پاش راگەیاندنی ناوەندی بڕیار بە سەرپەرشتی جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی، ئێران بە رێگەی شاندێک هەوڵەکانی بۆ رێککەوتنی ئەو دوو باڵە خستە گەڕ، بەڵام نەیانتوانی وا لەو دوو باڵە بکەن بە مەبەستی رێککەوتن لە ئاستی باڵادا دابنیشن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
ئەمەش جاری دووەمە شاندێکی ئێرانی بۆ هەمان مەبەست دێتە شاری سلێمانی و بڕیارە هەوڵەکانیان بۆ ناوبژیوانی ئەو دوو باڵە بەگەڕ بخەنەوە.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ باڵى ناوه‌ندى بڕيار، كه له لايه‌ن جێگرانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستانه‌وه راگه‌يه‌ندراوه، به‌ياننامه‌يه‌كى له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و باڵى ده‌ستڕۆيشتووى يه‌كێتى ده‌ركرد.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، باڵى ناوه‌ندى بڕيار رايگه‌ياندووه، هه‌ر بڕيارێك له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا درابێت، بڕيارى گشتى يه‌كێتى نييه.