بايكۆتى مامۆستايان هه‌زاران منداڵى له خوێندن بێبه‌شكردووه
به‌شێك له خوێندکاران بە نائۆمێدییهوه گەڕانەوە ماڵەوە
K24 – سلێمانى:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری زەنگی بایکۆتکردنی خوێندنیان لێدا و به‌شێك له خوێندکاران بە نائۆمێدییهوه گەڕانەوە ماڵەوە، بەشێکیش لە خوێندکاران شانبەشانی مامۆستایان لە ریزی پێشەوەی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هه‌مان دروشمی مامۆستاكانیان ده‌گوته‌وه.