له بهسره كۆشكێكى سهدام دهكرێته مۆزهخانه
یەكێك لە كۆشكەكانی سەدام لەبەسرە ئێستا كراوە بە مۆزەخانە
K24 – ههولێر:
كۆشك و موڵكەكانی سەدام حوسێنی سەرۆكی لەناوچوونی عێراق، لەبواری گەشتیاری و خزمەتگوزارییەكانی دیكە بەكاردەھێنرێن و یەكێك لە كۆشكەكانی سەدام لەبەسرە ئێستا كراوە بە مۆزەخانە و شوێنهوارهكانی ئەو ناوچەیەی لێ دانراوە، بەڕێوبەری شوێنهواریش لەبەسرە دەڵێت باڵەخانەكانمان كۆنن و بۆیە لەپلانماندایە كۆشك و موڵكەكانی سەدام بەكار بھێنین.