ئەنوەر حاجی عوسمان: پێشمەرگە لەناوچە رزگاركراوەكان ناكشێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەنوەر حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ پێشمەرگە ئامادەكارییەكی تەواوی كردووە و بە شێوەیەكی رێكخراو بەشداری دەكات، لە ھەموو ئەو شوێنانەش دەمێنێتەوە كە خاكی كوردستانە و پێشمەرگە رزگاریكردووە.