عەلی قەرەداغی: سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا ئەنجامی باشی دەبێت

"پێشمەرگە رۆڵی سەرەكی دەبێت لە رزگاركردنی مووسڵ"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3aed606c-a0f0-4c50-8994-35124fee2b9a/ali%20qaradaxy.ism/manifest

K24 - سلێمانی

دوای سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان لە ھەفتەی رابردوو لێرەو لەوێ کاردانەوەی جۆراو جۆری بەدوای خۆیدا ھێناوە، پرۆفیسۆر عەلی قەردەغی سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیھان بە کوردستان 24 راگەیاند: "ئەو سەردانە گرنگ بوو ئومیدم ھەیە ئەنجامی باشی دەبێت، داوایشی کرد ھەرچی زووە کار بەدەرەنجامی کۆبوونەوەکانی سەردانەکە بکرێت و بکرێتە پڕۆژە بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت.