ئه‌میرێكی داعش ده‌ستگیر ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
كه‌مێك پیش ئیستا لە بەرزاییەکانی گوندی گراو لە میحوەری مه‌خمور ئەمیرێکی داعش لە لایه‌ن پێشمەرگەکانی فەوجی چواری لیوای یەکی نەوت ده‌ستگیر كرا.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك خەڵکی سڤیل لە ژن و پیاو منداڵ كه ژماره‌یان له 250 کەس زیاتر ده‌بوو خۆیان گەیاندە سەنگەرەکانی هێزی پێشمه‌رگه لە بەرزاییەکانی گوندی گراو لە میحوەری مه‌خمور.
ئه‌میرێكی داعش خۆی له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا شاردبووه‌وه كه ئه‌مڕۆ خۆیان گه‌یاندووه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌لام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیویان ئه‌میره‌كه‌ی داعش ئاشكرا بكه‌ن و پاش ده‌ستگیركردنی بۆ ئاسایشی مه‌خموور گواسترایه‌وه.
