كوردستان 24 ره‌وشى ژيانى كاكه‌ييه‌كانى داقووق ده‌خاته‌ڕوو

بەھۆی رووخانی ماڵەکانییان و بۆمبڕێژکردنی زه‌وییە کشتووکاڵییەکان گوندنشینان تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان

K24 – هه‌ولێر:

لەکاتی ھاتنی چەکدارانی داعش ژماره‌یەک گوندی کاکەیی لە سنووری قەزای داقووق لەلایەن ئەو گرووپەوە داگیرکران, دواتر لە لایەن خەڵکی ئەو گوندانەوە بەھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە توانرا پەلامارەکانی داعش سنووردار بکرێن و سەرئەنجام ئەو گوندانە ئازادکران, بەڵام بەھۆی رووخانی ماڵەکانییان و بۆمبڕێژکردنی زه‌وییە کشتووکاڵییەکان گوندنشینان تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان, کوردستان ٢٤ باروودۆخی ژیانی کاکەییەکان لەو سنوورە دەخاتە ڕوو.