يه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ داواى سازكردنى دانيشتنێكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت، جگە لە رێککەوتنی سیاسیی ھیچ ھێزێکی دیکە ناتوانێت پەرلەمان کارا بکاتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

ھەڵمەتی واژوو کۆکردنەوە لە ناو پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بەردەوامە، تاوەکو ئێستا ھەریەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بە تەواوی ئەندامەکانیان واژوویان لەسەر ئەوە کردووە، دانیشتنێک یان لە ناو تەلاری پەرلەمان یان لە دەرەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی پەرلەمان کارا بکرێتەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت، جگە لە رێککەوتنی سیاسیی ھیچ ھێزێکی دیکە ناتوانێت پەرلەمان کارا بکاتەوە.