ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان روویدا
به‌لای كه‌مه‌وه 5 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان روویدا و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژیی بووه ئاهه‌نگێكی كوردانى كردووه‌ته ئامانج.
په‌یامنێری كوردستان 24، له رۆژئاوای كوردستانه‌وه رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له‌هۆڵی سه‌نابل، كه هۆڵێكی تایبه‌ته به بۆنه‌كان، روویداوه و به‌هۆیه‌وه 20 كه‌س شه‌هیدبوون و 47 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.
له ئێستاشدا تیمه‌كانی فریاگوزاری ئامبۆلانس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداران به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی حه‌سه‌كه ده‌گوازنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.